تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چنگ قژ کردنەوە
دەست بڵاو کردنەوە لەگەڵ کووڕکردنەوەی بەهۆی ترس یا ئازارێکەوە
چنگ مریەم
بخووری کوردان
چنگ(باک)
دەنگی زێوو زێڕو مسو کانانە، چرنگە، زرنگە. (ئەردە) چەماوەوە، کۆم، گێڕ. مست، مشت، چەنگ، پڕ به_ی: پڕ بە مستێکی قووچاو پڕ بە چەنگی،_لێدان: مشت لێدان. چنگوڕک، چنگر، پەنجەو نینۆکی باڵندان و گیاندارانی تر، چەنگاڵ، پەنجووڵە، چنگاڵ
چنگانە
جوورە چەنگاڵێکە هەنگووینی پێ لە کونی بەردی دەردەهێنرێ
چنگاووڵ(ئەردە)
چەمۆڵە، پووچک، پووکاوول
چنگاوێژ
چنگاڵ و ڕۆن(دەر.، ڕۆژ)
هەرمێشک، کوللێرەی گەرم لە ناو ڕۆن کوشین بۆ خوواردنی
چنگاڵ(هەورا)
چەنگاڵ، چنگوڕک،_ی شێری: چەنگاڵی شێری و جانەوەرو باڵندانە. (هەورا) قامکەوانەیە لە تەنەکە دروستدەکرێ بۆ سەپانان، کە لە کاتی دروێنەدا لە قامکی دەکەن. قولاپی گرتنێ وسنێکی چنگدارە گۆشت و چتیتری پێدادەکرێ. ئاسنێکی لە تەڵەی دەخرێ یان سەتڵ و دۆڵچە، کە کەوتنە ناو بیرەوە پێی دەردەهێنرێ
چنگنی(بابا)
خێڵێکی کوردە لە کەنار سلێمانی. چنگنە، جوورە جاڵجاڵووکەیەکی زۆر گەورەیە
چنگنە(هەو)
جوورە جاڵجاڵووکەیەکی زۆر گەورەیە، شێرپەنج، چنگن. تیرەیەکی کوردانە. گیایەکی گەڵاووردی ڕیشەدارە لە ناو کشتوکاڵدا دەڕوێت و زیاندەرەو یان هاوینان لە کانگاواندا دەڕوێ. (هەورازەندەرهەو) پند، پنت، لە ڕەسەنی قڕنوویە، زیندەوارێکە بە ناوبنی موواندا دەچێتە نێو گۆشتەوە لەبەر چڵکنی بەدوور و درێژی و بەچارەیە وە لە بەرانبەر پند نووسراوە. کەوەی، مچ، مچک، زیندەوارێکی شینکاری زۆر ووردە بەبن تووکی ئاژاڵ و ئیتردا دەڕواتە ناو گۆشتەوە لاوازی دەکات، دەرمانی کوردەواری ئەمەیە: سەلکی سیر بکوترێ و لە بند دانی ئاژاڵەکە بسووڕێتەوە پاش یەکدوو ڕۆژان هەمووی دەمرێت و هەڵدەوەرێت
چنگنەسەرە(ئەردە)
چنگوو(باک)
کانی، مینایی
چنگوڕک
جنجڕووک، چەنگوڕک، چنگ، چڕنووک، چنگاڵ، چەنگ، ڕنووک._لێدان: بە نینۆکان ڕنین، چنگلێدان، سەری نینۆکە تیژەکانی پشیلەو باڵندەو جانەوەرانە
چنگپانکردنەوە
دەرۆزەکردن
چنگکەوتن
چنگڵە چزێ
چنگڵە(هەورا)
زەمبیل، زەمبیلە، بەچرینە، لە شووڵ یان لە قامیش دروستدەکرێ و گچکەیە، سەوەتە
چنگە مریشکە
پێ مریشکە، گیایەکە گەڵایەکانی وەکوو پێی مریشک پەڕە دارە
چنگەپرچێ(هەورا)
چنگەپۆپان
دەست بازی و شەڕەچنگ
چنگەپۆپانێ
چنگە پۆپانێکردن