تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چزان
پێوەدران، گەزران، سووتانی بەشێک لە لەشی گیان لەبەران بە ئاوور یا بە کانێکی داغ
چزاندن
پێوەدانی دووپشک و ئیتر. کززە، قرچە، دەنگی گۆشتی سوورکراوەوە یا برژاو، تنۆکێک چەوری لە بەر ئاوور بکەوێ یا تنۆکە ئاوێک لە نێو ڕۆنی داغ بکەوێ_ی لێدێ: قرچە یا کززەی لێدێ، ئاوور وە لەشیش بکەوێ_ی لێوەدێنێ
داچزاندن
سووتاندنی شووێنێک لە ئەندام بە ئاگر یا بە چتێکی داغ
پیاچزاندن
چزاندنی شووێنێک لە ئەندام بە چتێکی داغ یا چزاندنی چتێکی داغ بە لەشدا
داچزان
چزانی شووێنێک لە ئەندام بە ئاگر یا بە چتێکی داخ
پیاچزان
چزانی شووێنێک لە ئەندام بە چتێکی داغ