تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چریکە
هاوار، قیژە، زریکە، زیقە، چرکیژن، بانگ. هاوارێکە لە بەر ئێش یا لە کاتی لێقەومانێدا. داستانی قارەمانانی پڕشۆر، کە بە هەڵبەست دانرابێ یا بە پەخشان. ئاوازە، دەنگی خۆش، گۆرانی، تێهەڵکردنی گۆرانی. دەنگی بولبول و بازو هەڵۆ، شاهەڵۆی نیشتمانی کوردستان دەچریکێنی بۆی بەسەد ئاهەنگ. دەنگێکە لە پڕڕابێت، گوریژن._ی برینان: ژان و ژوواری لە پڕڕایەتی
چریکەچریک
قیژەقیژ، زریکە زریک، هاوارهاوار، هاوارو بانگ، چریکەی یەک لە دووای یەک. جیکەجیکی باڵندان