تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چریک
چیکەنە، خەڕەک، چەرخێکە بە بادان پەمۆدانە لە پەمۆ جووێ دەکاتەوە. (باک) چریکە، دەنگی باڵندانە
چریک و هۆڕ
چریک و هووڕ، چریکەی زۆر، جریوەی چۆلەکە
چریکاندن
چڕین، قیژاندن، زریقاندن، هاوارکردن
چریکە
هاوار، قیژە، زریکە، زیقە، چرکیژن، بانگ. هاوارێکە لە بەر ئێش یا لە کاتی لێقەومانێدا. داستانی قارەمانانی پڕشۆر، کە بە هەڵبەست دانرابێ یا بە پەخشان. ئاوازە، دەنگی خۆش، گۆرانی، تێهەڵکردنی گۆرانی. دەنگی بولبول و بازو هەڵۆ، شاهەڵۆی نیشتمانی کوردستان دەچریکێنی بۆی بەسەد ئاهەنگ. دەنگێکە لە پڕڕابێت، گوریژن._ی برینان: ژان و ژوواری لە پڕڕایەتی
چریکەچریک
قیژەقیژ، زریکە زریک، هاوارهاوار، هاوارو بانگ، چریکەی یەک لە دووای یەک. جیکەجیکی باڵندان
چریکەچریک
قیژەقیژ، زریکە زریک، هاوارهاوار، هاوارو بانگ، چریکەی یەک لە دووای یەک. جیکەجیکی باڵندان