تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چری
(بار.، کە.، باک)_ ا پێشی: گەڵاڕێزان، خەزەڵوەر، مانگی نێوەڕاستی پاییزە._ا پاشی: کەوبەردار، سەرماوەز، مانگی دووایی پاییزێیە
چریائێکی(باک)
تشرینی یەکەم
چریان(باک)
پچەڕان، دڕان، بچرە: بپچڕە، بدڕە
چریاندن(باک)
چریاپاشی(باک)
تشرینی دووەم
چریسک(باد)
پۆلو و پزیسکە هەرە گچکەکانی ئاورییە لەناو خۆڵەمێشیدا. (باد) پڕیشکی ئاورییە، ڕووناکی و ترووسکەی ئاوورییە
چریسکان
تروسکان._دن: تروسکاندن
چریسکە(دەر.، باد.، ڕۆژ)
پڕشەنگ، تروسکەی ڕۆژی یا چتی تر، بریقە، تریسکە
چریش
گیایەکە بنەکەی ووشک دەکرێتەوەو دەکوترێ وەکوو گیراوەوەی کەتیرە بۆ بەرگ تێگرتنی پەرتووک و چتیتر بەکاری دەبەن، بە گیایەکەش و بنەکوتراوەکەشی هەر دەڵێن
چریغ(ڕۆژ)
چریق
دەنگی لێدانێیە
چرینگە
چرینگەچرینگ
ترینگەترینگ، دەنگی داسییە، کەوە قەرسیلی دەکەوێ، قاپ و قاچاخی مسیش، کە وێک دەکەون_ی لێوەدێ
چریوە
زریوە، جووکە، جیکە، زریوەی چۆلەکەو بێچووە باڵندەی ترە
چریڤیت(باک)
چریک
چیکەنە، خەڕەک، چەرخێکە بە بادان پەمۆدانە لە پەمۆ جووێ دەکاتەوە. (باک) چریکە، دەنگی باڵندانە
چریک و هۆڕ
چریک و هووڕ، چریکەی زۆر، جریوەی چۆلەکە
چریکاندن
چڕین، قیژاندن، زریقاندن، هاوارکردن
چریکە
هاوار، قیژە، زریکە، زیقە، چرکیژن، بانگ. هاوارێکە لە بەر ئێش یا لە کاتی لێقەومانێدا. داستانی قارەمانانی پڕشۆر، کە بە هەڵبەست دانرابێ یا بە پەخشان. ئاوازە، دەنگی خۆش، گۆرانی، تێهەڵکردنی گۆرانی. دەنگی بولبول و بازو هەڵۆ، شاهەڵۆی نیشتمانی کوردستان دەچریکێنی بۆی بەسەد ئاهەنگ. دەنگێکە لە پڕڕابێت، گوریژن._ی برینان: ژان و ژوواری لە پڕڕایەتی
چریکەچریک
قیژەقیژ، زریکە زریک، هاوارهاوار، هاوارو بانگ، چریکەی یەک لە دووای یەک. جیکەجیکی باڵندان