تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چرتە
دەنگی شکانی شووشەو دارو ئیدیکەیە، سرتە، هەست، خوست، چرکە، دەنگی کەژمێرێیە، چکە، بەشێکە لە 60 بەشەکانی خولەکی کاتژمێری، کە بە ئارەوی(ثانیە)ی پێدەڵێن
چرتەمیزە
(ڕۆژ) دەڵەمیزە، گمیزە، چۆرتکێ. چارە: گیای بۆنخۆشکە بکوڵێنرێ و بپاڵێورێ بۆ پشوو سوواری و میز ڕانەگرتنێ زۆر سوودبەخشە
چرتەچرت
سرتەسرت، چرکەچرک. چکەچکی کەژمێری، چرکەچرک