تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاولێقووچان
چاولێقووچاندن
چاوچاویلکە(خۆ.، کۆ)
چاویلکە، برینێکی پیسە. گەمەیەکە بە مەرج دووکەس چاو لێک دەکەن کامیان زووتر چاوی بقووچێنێ دەیدۆڕێنێ
چاوەچاو
چاڵچاڵان(ئەردە)
گەمەی چاڵێن
چرپوچاپ(ئەردە)
چزچاو(کو)
گۆشەی چاو
چووارچاو
مەبەس لە پیاوێکییە، کە دووژنی هەبێ
چووارچاوبوون
مەبەس لە سەر لێشێواندنە
چووارچاک
_بەلادا کردن، داوێنهەڵکردن. هەڵدڕاوی، چووار چمکی، ئەملاو لایی کەوا
چووچان(باک)
ووڵاخی شکست
چیچڵەمەچان
جوورە گەمەیەکە منداڵان لە سەر چیچکان قونە دەکەن و بەرەو یەکتری دەچن کوڕو کچان و چەپڵە لێدەدەن
چەرمگی ناوچاو
سپیاتی نێوچاوانی ئەسپ
چەمچۆچای(هەورا)
کەوچکی چای
چەمچەچای
کەوچکی چای
چەپەچاخ
سیکارد، چەقۆیەکی گەورەیە، ساتور، قەسابان بەکاری دەبەن. قیمەکێش، جەخار، گۆشتکوت
چەچان
هۆزێکی کوردە
ڕاچاندن
تەنینی بەڕە و مافوورە و ئیتر چنین. (هەورا.): دارتەکاندن(بۆ بەری.) .وەشاندن. هەژاندن، لەرزاندن. (ڕەوا.) ڕایەڵکردنی گوریس و یا تەناف بۆ چتمەکی شۆراو لەسەر هەڵخستن. قرم لە ژنی خەڵکی خۆشکردن، ئافرەتی خەڵکی ڕەچاوکردن، حەز لە نامووسی خەڵکی کردن
ڕچال
(باک.): مرەبا، ریچۆل، ڕب