تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرچاوگە
دیمەن، بەرچاو. پارچە خشڵێک یا چەند زەنگیانەیەو مووروویەکی هۆنراوەیە ژنان بۆ جووانی بە پێش سەریانی دادەکەن. ئەو قەیتانە ڕیشوودارەیە، کە بەناو چاوانی ووڵاخدا دەکرێت بۆ دوور خستنەوەی مێش
بەرچاوە
بەرچاوکەی ووڵاخان
بەرچایی
بەرچا، بەرقەننە، خوواردنێکە بەیانیان بە چاوە دەخوورێ
بەرچچاک
بەرچنۆک
بەزچاو
گۆشتێکی زیادە بە پەلکی چاوەوە
بەچاودادانەوە
بەڕوودادانەوە
بەچاوەبوون
بەچاوی، پیسەوەبوون، تووشی زیان بوون بەهۆی چاوی پیسەوە
بەچاوەکردن
لەچاو بردن، چاوی پیس هەڵێنان بە چتێک و هەڵپەرداوتنی
بەژێرچاوەوە ڕووانین
لە ژێر چاوەوە ڕووانین
بەڵەکچاو
کەسێکە ڕەشکێنەکەی زۆر ڕەش و سپێنەکەشی زۆر سپی بێ
تووچاندن
تۆوچان
چارۆکەیەکە تۆوچێن تۆوی تێدەکا بۆ چاندنێ، تۆوبەرە
تۆچاندن
تیتلەپیچاخ
زیقاولە، تیترواسک
تێ پێچان
چتێک لە چتێکەوە پێچان. هەڵپێچان، تکاکردن
تێ پێچاندن
تێ ئاڵاندنی چتێک لە چتێکەوە یا کەسێک لە کارێکەوە
تێرووچانک(باد)
زۆرانێ، زۆرەوانێ
تێوەپێچان
هەڵپێچان، تەنگاوکردن. چتێک لە چتێکی ترەوە پێچان، بەدەمەوەدانی کەسێکی لە کارێکی خراپدا