تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاووگ
دەستەچیلە، پووشوپەڵاشێکە ئاوری پێبکرێتەوە، سەرچاوە
چاوپرووشە
کووسکووسک چاوی کزبێ و زۆری بترووکێنی
چاوپۆش
لێبوور، لێبوورەر، بەخشەر، چاوقووچێن، هشازا
چاوپۆشان
چاوپۆشاندن
چاوپۆشی
لێبووردن، لێبوورین، بەخشین، تخ، حا
چاوپۆشین(باک)
چاوداپۆشین، لێ چاوپۆشی. لێبووردن، بەخشین
چاوپیاخشاندن
تەماشاکردنی چتێک بە خێرایی
چاوپیس
کەسێکە چاو بە هەر گیان لەبەرێکی هەڵبێنێ زیانی پێ بگەیەنێ
چاوپیسی
کەسێکە بەردەوام بە تەماشاکردن زیان بگەیەنی
چاوپێهەڵنەهاتن
خەزیاندن، خۆیزیاندن، بەدخووازی، بەرچاوتەنگبوون، ڕژدبوون، داخشاندن
چاوپێهەڵهێنان
چاوپێهەڵێنان
بەچاوەوەکردن، تەماشاکردنی مرۆ بە چاوی پیس و دڵی پیسەوە بۆ زیان پێگەیاندنی
چاوپێکەفتن
دیتن، بینین. چاوپێکەوتن، دیتنی چتێک. چاڤ لێکەتن
چاوچاویلکە(خۆ.، کۆ)
چاویلکە، برینێکی پیسە. گەمەیەکە بە مەرج دووکەس چاو لێک دەکەن کامیان زووتر چاوی بقووچێنێ دەیدۆڕێنێ
چاوچلە
بازووبەند، نشتووی چاوو زارێ. (ئەردە) چاوپیس. بازی بەندێکە، کە نوشتووی چاوو زاری تێدەکرێ
چاوچنۆک
چڵ، نەوسن، چاونزێر، چاونەزێر، (ڕەوا) چاونزار، چڵێس، چاوبرسی، چنۆک، ڕژد، چەلماس
چاوچنۆکی