تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاونزێر(موک)
چاونەزێر، (ڕەوا) چاونزار، چاوچنۆک، چڵێس، چنۆک، نەوسن، ڕژد._ی: بەهجاندن، ڕژدی
چاونێرگسە
(کۆ) بزە، جوورە ماسیەکە پووڵەکەکانی کەمێک خڕدەنوێنن، چاوی زەردو سوورە وەک کارە
چاونەترس
چاوقایم._ی: چاوقایمی
چاونەزێر
چاونەزێری
چاونەچوونەخەو
نەنوستن
چاونەکردنەوە
لە هەر بارێکی و لە خەواڵووییدا چاو هەڵنەهێنان، ئاسوودەو بەڵەدنەبوون
چاوهەڵاتن(ئەردە)
چاوهەڵبڕین
سەربڵندکردن و چاو لە کەسێکی یا چتێکی کردن
چاوهەڵتەکاندن
چاوبڕکێنی کردن، بەچاوڕبک کردن
چاوهەڵتەکانن
چاوهەڵنەهاتن
ڕەوا نەدیتن
چاوهەڵهاتن
چاوهەڵگەڕیانەوە
بە ڕق تەماشاکردن، لێمۆڕبوونەوە، چاو مۆڕکردنەوە، تێکوڕک، چیلەکردن، چاو بەرزکردنەوە بۆ ترساندن یا بۆ شەڕو جنێو یا لە بەر ڕق ئەستووری
چاوهەڵێنان
چاو لێککردنەوە، چاو ئاوەڵەکردنەوە
چاووخ
(ئەردە) تیرنج، بنباخەڵی کەواو ئیتر، ژێرباخەڵی کەوا
چاووزار
چاڤنی، (باک) چاڤینۆک، چاوێنی، چەمەزەخم، چاوانی، چاوەزار، چا، نشتووی
چاووش
چاووش
چاووڕاو
هاتەهات، چاوەڕاو، بانگاشە، هەمهەمە، چاوڕاو، بانگەشە، دەنگوباسی باش یا گەند لەبارەی چتێک یا کەسێکەوە بڵاوکردنەوە. به_: هاشوهووش._کەر: پارچەچی، بافیشکەر