تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاوتێبڕ
چاودێر، چاڤنێر، چاڤدێر، کەسێکە چاو ببڕێتە یەکێک یا چتێک بۆ ووردبوونەوە لە ئاخۆتن و ڕەنگ و دیمەنی. تێڕامان بە ووردی، خۆ لێخۆشکردن، سەرنج دان
چاوتێبڕین
دلهین، دڵدان، چاوپێوەبوون، چاولێکردن، تەماشاکردنی گیان لەبەر یا چتێک و چاولێ نەترووکاندن، ڕووانین، چاو سەرخستن
چاوتێر
چاڤتێر._ی: چاڤتێری
چاوتەنگ
بەرچاوتەنگ._ی: بەرچاوتەنگی
چاوتەڕبوون
مەبەس لە گریانە
چاوحیز
کەسێکە چاوی شکست و زەدەبێ، کەسێکە لە ئاخەفتنێدا چاو لەزەوی بکاو نەڕوانێتە دووێنەرەکەی خۆی، کەسێکە حیزێتی خۆی بە چاوان بنووێنێ
چاوحیزکردن
چاوداخستن لە شەرمان و ئیتر
چاوداخستن
خۆ شەرمەزارکردن، شەرمەزاربوون
چاودار
چاروێدار، ووڵاخدار
چاوداری(ئەردە)
چاودێری، چاویاری، چاوێری، دیدەوانی
چاودان
چاڤدێراندن
چاوداگر
(باک) چاڤ یارسەک، بە غەمزەو ناز(ژن)
چاوداگرتن
ڕبک، ئاماژەکردن بەچاو
چاوداگیرسان
چاو هانە ئێش بە کوتوپڕی
چاوداگیرسێن
چاووگی ئاگر، دەستەچیلە