تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاوەڕوویی
شەرم و حەیایی
چاوەڕێگە
چاوەڕێیی
بەندەمانی، (باک) ڕێنێری، چاوەچاوی، چاوەڕووانی، چاوەنۆڕی، چاوەنوواڕی، بەندەواری، نێرنێری
ئاوچاودان
زاخاوی چاودان بەتەماشاکردنی ئافرەتێکی بێگانە، سەرنجدان
ئاوچاوسەندن
مەبەس لە ترساندنە
ئاوچاوسەنن
ئاو چاوسەندن
بەرچاوتاریک
پێشچاوتاریک. تووڕە._بوون: پێش چاو تاریک بوون. مەبەس لە تووڕەبوون و ڕ> هەستانە
بەرچاوتێر
مرۆڤی دڵفراوان._ی: دڵفراوانی
بەرچاوتەنگ
لەچەر، ڕژد، نەخۆر، چەپخووس، روژد، (بابا) چرووک، (باک) بەرجل، چکۆس، گزاڤ، (باک) کوند، کنووس، چاڤتەنگ، دەزگرتی، دەستگرتی، قڕنووس، درژ، گیر، ماسک، دراڤگەنی، نەگریس._بوون: ڕژدبوون، لەچەری، چاو پێ هەڵنەهاتن._ی: کوندی، بەرجلی، ڕژدی، ڕوژدی، لەچەری، قرنووسی، کنووسی، چرووکی
بەرچاوکە(باد.، کۆ)
دەستەچیلە. (موک) بەرچاوکەی ووڵاخان، پێشچاوکە
بەرچاوگە
دیمەن، بەرچاو. پارچە خشڵێک یا چەند زەنگیانەیەو مووروویەکی هۆنراوەیە ژنان بۆ جووانی بە پێش سەریانی دادەکەن. ئەو قەیتانە ڕیشوودارەیە، کە بەناو چاوانی ووڵاخدا دەکرێت بۆ دوور خستنەوەی مێش
بەرچاوە
بەرچاوکەی ووڵاخان
بەچاودادانەوە
بەڕوودادانەوە
بەچاوکردن
بەچاوەبوون
بەچاوی، پیسەوەبوون، تووشی زیان بوون بەهۆی چاوی پیسەوە
بەچاوەکردن
لەچاو بردن، چاوی پیس هەڵێنان بە چتێک و هەڵپەرداوتنی
بەژێرچاوەوە ڕووانین
لە ژێر چاوەوە ڕووانین
خرچاوی
دۆراۆی.
دەموچاوهەڵگر
ئافرەتێکە ، کە موو لەدەم و چاوی ژنان بکاتەوە و جووانی بکات
دەچاوکە
دەچاوکەی دڵ٬ دەسگای تەن
سەرسەران سەرچاوان
بەسەرسەروچاوان
سەرچاوکە
سەرچاوگە. پەردەیەکی تنکە بە سەرلانکێ یان ڕووی منداڵان دادەدرێ