تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاوبازی
چاوبازە(بابا)
جوورە گیایەکە دڕکاوییە سەربازەڵەی بەهارییەو دەخورێ گوڵێکی سپی دەردەکات، (هەو) کەڵبەشە
چاوباشقاڵ
چاوحیز، پیاو یا ژنێکە بە ناپاکی تەماشای یەکتری بکەن
چاوباشقاڵی
چاوەحیزی، تەماشاکردنی دوو پیاوو ژن بۆ یەکتری بە ناپاکی
چاوبرسی
زگەڕۆ، نەوسن، سکەڕۆ، چاوچنۆک، (باک) چاڤبرچی، (هەورا) چەمبرسی، وەرەچەم ئاورە، بەرچاوتەنگ
چاوبرسێتی
چاوچنۆکی، زگەڕۆیی
چاوبز
چاوزەق، چاوبزۆک، بزبزۆک، چەمبز،_کردنەوە. تامەتامە، تامێ تامێ، کامێ کامێ، کامەکامە
چاوبڕ
کەسێکە چاو ببڕێ
چاوبڕکانێ
چاوبڕکێ
چاوبڕکێنی
چاوبڕکانێ، چاوهەڵتەکاندن، چاوبڕکێ، چاو لێک هەڵتەکاندنی نێرینەو مێ یینەیە لە یەکتری،_کردن
چاوبڕین
بڕینی ژوورەوەی پێڵووی چاوی موودارە
چاوبۆرە
گیایەکی دڕکاوی بەهارییە وەک چاوبازە وایە بەڵام ئەو بۆرەو ناخورێ
چاوبەرەژێری
شەرمەزاری، چاوبەرەو ژێر: چاوبەرەژێر
چاوبەس
چاوبەسان(ئەردە)
چاوبەندان، چاو بەستران
چاوبەست
جادووگەر، جادووباز، هەڵخەڵەتێن، دەستبڕ. دەسرۆکەیەکی تایبەتییە چاوی منداڵانی پێدەبەسترێ