تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاوە
(هەورا) دیو، ژوور، هۆدە، کون، هی چتێکی بێ، (دزە) لە گێرە کردنێدا کەمکەمە لە کۆمای نێوەڕاستێوە بخرێتە بە پێیان بۆ کوتانێ. کانی، سەرچاوە، چاوکە، ڕووپامایی، ڕوواڵەت
بێ چاوەڕوو
بێ شەرم._ی: بێ شەرمی
بەگۆشەی چاوەوە ڕووانین
لە ڕووی ڕق و کینەوە یا نازەوە لە سیلەی چاوەوە تەماشاکردن
چاوەخووار(کە)
چاوەدووا(ئەردە)
چاولەدووا، دڵەدووا
چاوەدێر
یارمەتیدار، تێڕامێن
چاوەزار
ئازارو زیانێکە، کە لە چاوی پیسەوە بە چتێک یا بە کەسێکی بگات،_: نوشتوو یا چتێکی پیرۆزە، کە بۆ چاووزار هەڵبگیرێ
چاوەزرتکێ
بڕوانە: چاوزرتکێ
چاوەش
چاکبێژ، چاوێژ، خۆشوێژ، گۆرانی وێژ، چڕگەر، چریکەوێژ، قامبێژ، مەقامبێژ، دەهۆڵ و زوڕنا ژەن، شایەر،_: ی سووپایی: کەسێکە لەناو سوپادا بیست پێشمەرگەی بە دەستبێ. زۆربڵێ، چەنەباز، چەنەسووک
چاوەشی
پیشەی چاوەش
چاوەقووڵە(ڕۆژ)
چاوقووڵکە، دەردی ڕشانەوە، ئازار، ئازارو ئاهۆیەکی کوژندەیە
چاوەنۆڕی
چاوەچاو
چاوەڕاو
چاووڕاو، درۆو دەلەسە، دەنگ و باس، چاوڕاو، (پڕۆپاگەندە).
چاوەڕوو
شێواز، شەرم، بێ_: بێشەرم، (هەو) بەینەشە، کووکە
چاوەڕووان
چاوەڕێ، چاوەنۆڕ، کەسێکە، کە هیواداری چتێکی بێ و چاوەڕێی بکات