تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەیجۆ
پەیخوواز، پەیدۆز، پشکێنە. کەسێکە بە شووێن دۆزینەوەی کەسێک یا چتێکەوە بگەڕێ
پەیجۆر
پەیجۆیی
پەیدۆزی، پەیخووازی
پەیجە(هەورا)
پەیخامبەر
پەیخامکیان(هەورا)
پەیغامنێر
پەیخوواز
پەیخەمبەر
پێغەمبەر._ی: پێغەمبەری
پەیدا
(باک) پەیا، دیار، ئاشکرا، پێدا._بوون: سەرهەڵدان، دیاربوون، ئاشکرابوون، خویابوون. زان، لە دایکبوون._کردن: پەیاکردن، خویاکردن، دۆزینەوە. بنگیری، بنجووری
پەیدابوون
پەیدابیەی(هەورا)
پەیدان
نەخۆشیەکە بە هۆی گرانی باری بۆ وێنە لە پێی ئێستر سەرهەڵدەدات. پەیدان، بووار، بار. ڕێدانی شووێنێکە لەناو ڕووباراندا، کە مرۆ بتوانێ پێیدا بپەڕێتەوە
پەیدۆز
پەیجۆ، پەیخوواز._ی: پەیجۆیی، پەیخووازی
پەیر(باک)
پەیروون
پێروزە، بەردێکی نرخدارە. ناوی ئافرەتانە
پەیزەن
مرۆ یا ووڵاخێکە لاق لێکبدەن، خۆی بنگێوێ، پاشوو ئەنگێو. گیاندارێکە لە ڕێگا ڕۆیشتندا ئەگەر مرۆ بێ هەردووپێ بە جوورێکی لێکبدات، کە ڕەقەڵەی قوڵاپەی بریندار بێ خۆ ئەگەر ووڵاخ بێت هەردووک دەستی لێکبدات و دەستی بریندار بێ
پەیزەنی
لاق لێکدان و خۆئەنگاوتنی مرۆ یا ماڵات و ووڵاخ
پەیسک(باک)