تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەیدا
(باک) پەیا، دیار، ئاشکرا، پێدا._بوون: سەرهەڵدان، دیاربوون، ئاشکرابوون، خویابوون. زان، لە دایکبوون._کردن: پەیاکردن، خویاکردن، دۆزینەوە. بنگیری، بنجووری
تازە پەیدابوو
پەیدابوون
پەیدابیەی(هەورا)
پەیدان
نەخۆشیەکە بە هۆی گرانی باری بۆ وێنە لە پێی ئێستر سەرهەڵدەدات. پەیدان، بووار، بار. ڕێدانی شووێنێکە لەناو ڕووباراندا، کە مرۆ بتوانێ پێیدا بپەڕێتەوە
دەسپەیداکردن
دەستڕۆیین.
سێپەیدا
سێزاگ، سێگەوهەر،سێمنداڵ.