تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەڵە
نیتک. بێ_ئاڤیرە. (باک) لڤکۆک، لەکە، نیشانە، پڵ، خاڵ، چپک، پنک، نتک._ هەور: پارچە هەور. بارانەیێکە لە کاتی پێویستی پاییزو بەهاراندا بۆ کشتوکاڵ و شیناوەردیان ببارێ و تێراویان بکات. هەوەڵ. سەرپەل. هەر بەهۆی(وە عاردو زەوی ڕەق نەرم دەبێ و ئەوسا جووتی لێدەگەڕێ. پارچەیەک لە دەغڵ و ئیترو پارچەیێک لە زەوی. پارچەیێک لە تووتن و بێستان. (ئەردە) تالووکە، پەلە
پەڵەدار
نیشانەدار، خاڵدار، پنکدار
پەڵەدان
ئەو ئەندازە بارینەیە، کە زەوی خووساندبێ و ئاسانی جووتی تێدا بکرێت و کڕە لە گاسنیەوە نەیەت
پەڵەفڕکێ
پەلەفرکێ
پەڵەهوور
پەلەوورگ. ئەو پارچە وورگەیە، کە دەکرێتە گیپە
پەڵەهەوور
گەواڵە، پارچەهەوور، لەکە، تەوقن، تیکە
پەڵەی بچووک
پەڵەی گەورە
بارانی دووەمە، کە باشیش ببارێ و زەوی و کشتوکاڵ تەواو تێراو و پاراو بکات
تۆپەڵەشەڕێ
شەڕە تۆپەڵ، شەڕە تۆپی بەفرو ئیتر
تۆپەڵە
تۆپەڵ. تۆپێک قوڕ، تۆپێک بەفر، تۆپەڵێک پەڕۆو ئیدیکە._بوون: گرمۆڵەبوونی چتێک
حەقەپەڵە:
بارانێکە ، کە لەنێوەڕاستی پاییزێدا ببارێ.
سەرپەڵە
مانگی تشرینی دووەم٬ کە سی ڕۆژە
ڕەپەڵە
(ئەردە): دەستەیەکه لە یاری کەران، (باک.): ڕەپەڵ
کووپەڵە
کووپەڵۆکە٬ کووپەڵەی چکۆڵە٬ دەرشۆ٬ کافک٬ کۆدینە٬ کووپک٬ ـــ ی شین: کاشینکە.
کۆرپەڵە
منداڵێکە لە نێو مەلۆتکە یا منداڵاندا دابێ
کۆرپەڵە
کۆرپه٬ بەبە٬ بەبەڵە