تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵپەڕگە
شوێنی هەڵپەڕین٬ گۆڕەپانی شایی کردن.
هەڵپەڕۆک
نەزم و جوورە هەڵپەڕینێکە.
هەڵپەڕین
(کە.) هەڵاگرتن٬ داوەت کردن٬ شایی٬ زەماوەند٬ لەزین٬ هەڵا٬ چووزەکێ٬ هەڵپەڕکێ٬ ئامودی٬ دیلان٬ هۆرپرای٬ جوورەکانی ئەمانەن: سەما٬ چۆپی٬ رۆنیە٬ سوێسکەیی٬ لەنجە٬ شێخانی٬ لار٬ ناز٬ سۆرانی٬ بەهاب٬ سێپێ ی٬ شکاکی٬ ئاسکانی٬ کەویار٬ ڕەوەندی٬ زازایی٬ شادی٬ موکری.
پۆپەڕەش
ئازارێکی باڵندانە پۆپەیان ڕەش هەڵدەگێڕێ و دەیکووژێ
پیاهەڵپەڕین
هەستان و بەگژ یەکێکی تردا چوون
پێهەڵپەڕین
گەیشتنی برینە بە یەکێک لە ئەندامان و لەشی مرۆڤ. لەشم برینی پێهەڵپەڕیوە
پەڕەپەڕە
پەڕپەڕە، تووێ تووێ
چاودەرپەڕاندن
چاودەرهێنان لێ توندو تووڕەبوون، ئاڵۆزی کردن، هەڕەشەکردن، تووڕەبوون
چاودەرپەڕانن
چاودەرپەڕین
توندو تووڕەبوون
چلپەڕە(باک)
گیایەکە
ڕاپەڕاندن
داپەڕاندن، هەستاندن، داچڵەکاندن، لەنەکاو لە خەو بێدار کردنەوە، سەرپەڵۆ، دەربازکردن، ڕزگارکردن، تێپەڕاندن، بهووراندن، چت بەدزیەوە ڕماندن. بەتەڕدەستی کۆتایی بە کار و فەرماندان
ڕاپەڕموون
(هەورا.): ڕابینین، تێڕادیتن، ئومێدکردن
ڕاپەڕین
(باک.): ڕاپەڕموون، دێمەرپەڕین، تێپەڕین، (باک.)بوهوورتن، (باک.): بووهارتن، لەخەو-: لەنەکاو لەخەودا ڕاچڵەکین و بێداربوونەوە، ڕاچڵەکان، داچڵەکین. (باک.): پەڕینەوە، ڕاپەڕە: بپەڕەوە
ڕپەڕپ
(دەر.): ترپەترپ
ڕەنگپەڕین
ڕەنگ گۆڕان، ڕەنگ زەرد هەڵگەڕان. تێکچوونی ڕەنگ و دیمەن له ترسان یا لەبەرنەخۆشی. کاڵبوونەوەی ڕەنگی چتی، ڕەنگ نەمان، کاڵەوبوون
ڕەنگپەڕیگ
ڕەنگپەڕیو، ڕەنگ ئەماگ، کاڵە و پووگ
ڕەپەڕەپ
تەپەتەپ ، دەنگی پێیانه لە ڕۆیشتنی بەتالووکەدا یا لە هەڵپەڕین و یا لەسەرباناندا و یا هی لێدانێیه
گێپەڕە (کە.)
خینگە٬ ئەستوورایی ئەیتۆ٬ گنێخە٬ تەنگە ئەستوور .