تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەڕۆی زەخم
برین پێچ(پەڕۆ)
پەڕۆی گەرم
پەڕۆی(لو)
پەڕی باڵارا(هەورا)
پەڕی باڵندان
پەڕی بڕ
کوڕێکە، کە زگماک چەرمی چووی نەبێ
پەڕین
چتی تووت و ناسک، کە پارچەی لێبێتەوە دەڵێن پەڕی، پەڕین چاوگەکەیەتی. جووت بوون، گانکردن، لێهاتن، بۆ ئەسپ و نێرەکەرو سەگی بەکار دەبرێت، سوواربوونی نێر لە مێ، کێشان و ترازان و دەرچوونی چت لە جێی خۆی، لە گۆچوونی ئەندام بەهۆی سەرماوە. بازبردن، بازدان، قەڵەمبازدان. باڵگرتن، فڕین. هەڵگەڕانی شیر
پەڕینە خوواەوە
پەڕینەقورگ
دڵکەفتن، پەڕینە گەروو
پەڕینەوە
تێپەڕین بەسەر ئاورێکیدا، ڕۆیشتن. لە ڕووشەو گێچەل ڕزگار بوون. بازدان، بازبردن، پەڕین. ووشکبوون
پەڕیو
ووڵاخێکی نێرەیە، کە سوواری مێیینە بووبێ. لێکراوەوە، فڕێدراو
پەڕیویت
(ژاوەهەورا) بۆ تۆ، سەبارەت بەتۆ. بۆ خۆت، (هەورا) پەێویت. (دەر) ڕاخووەت
پەڕیوەی هەندەران
پەڕێندراو
ووڵاخێکی نێرە، کە سوواری مێیینەی چەشنی خۆی کرابێ. پەڕێنراو
پەڕێنراو
پەڕێنەر
لێ فڕێدەر، لێکەرەوە. گانکەر، گان پێکەر
پەڕە
_ی پەرتووک و قاقەز: دوو لاپەڕەیە. (هەورا)_ی چاو: پیلووی چاو._ئاشی: پەڕەی چەرخی ئاشی ئاوێ. (هەورا) پەلە ئاساو._ی چیکەنە: ئەو پەڕانەیە چیکەنەی دەخولێنێتەوە. پووڵەکەی پشتی ماسیانە
پەڕە جەنجەڕ
دمە تیژو پانەکانییەتی، کە کرشە ورد دەکات
پەڕەئەسترێلکە
پەڕەخەڕەک
پەڕەیەکی گەورەیە لە خەڕەکدا بە بادانی دەسکە لووجەکەی دەخولێتەوە
پەڕەزیلە(موک)
ئەو ماکە نەرمەیە لەسەر گوڵی دەغڵان، کە بەهۆی ویەوە ئاووس دەبێ