تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرپەنجە
نووکی پەنجان٬ جومگەی یەکەمی پەنجانە. پەنجە٬ بەسەر نووکی پەنجە بە سەر خاکدا ڕۆییشتن.
شکاتپەنەکریا (هەورا.)
پاڕاوه، دادخوازراو.
شێرپەنج
شێرپەنجه.
شەکرپەنیر
جووره نوقڵێکی پانه لە شەکر دروست دەکرێ و کاکڵە گووێزێکی دەخرێته سەری.
شەکرپەنیر (ئەرده.)
شەکرپەنیر، جووره شیرنیاتێکه.
قەپەنگ
ئەو جوورە دەریچە و پەنجەرانەن هەڵدەدرێنەوەو دادەدرێنەوە
ناوپەنچک
(سل.): ئەوپەردەیەی کە ٬ کەرەستەی نێو سینگ لەناو زگ جوێ دەکاتەوە
هەرپەندمان(گەڕ.)
قەلس و مەڕبوون٬ قەڵس و مەڕزکردن.
هەلپەندمان
هەڵپەنمان(کە.)
(کۆ.) هەڵپەندمان٬ هەڵتۆقان٬ هەڵتۆقین٬ هەڵامسان٬ لەخەو بێدار بوونەوە.
پاپەنجە
پۆسپەنیر
پێستی پەنیری، خیگەی پەنیری
پەنیپەنی(باد)
چەپەنداز(باک)
فێڵەزان، دەغەڵ._ی: فێڵ، دەغەڵی
کاردوپەنیر
مەبەس لە دوو چتی وایە ٬ کە هەرگیز کۆنەبنەوە وەکوو دوژمنان.
کەپەنک
بڕوانە:کەپەنەک
کەپەنکە
(موک.): بە گوڵی دەغڵی دەڵێن٬ کە خۆی گرتبێ و لە نێو کیفیدابێ
کەپەنە
(باک.):کەپەنەک
کەپەنەک
کەپەنە٬ فەرەجی٬ قاپووت٬ فەرەنچی٬ فەرەجی لەگەڵ قاپووت جیاوازییان ئەوەیە قۆڵی نیی٬ بەڵان دوو گوێچکەی هەیە ٬ کۆچەروو شووان و گاوان و جووتێران لەبەری دەکەن لە بەر بارانە و بەفروسەرما
کەپەنەکداڵ
(کە.ڕۆژ.): لاشەخۆرە٬ کەرگەز٬ داڵاش