تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەلە
پەڵە، هەڵە. تاڵووکە، لەز، تاو، ساتی، هەڵەداو، گوژم، تەووژم، تیژ، دەست و برد، خێرایی، دەسواکرد. به_: خێرا، بەهەشتاوی، بەتاڵووکە، چک، بەگووڕ، چابووک، هەڵەدان، بەلەز، پێتمار، (باک) وەتاو. لنگە تەرازوو. (ئەردە) داوێنی کاڵا. داوێنی شاخ و گرد. پەڕەی قاقەزی. تای چت وەکوو تای بارو تەرازوو. (باک) شل؛ گرارا تە پەلەیە: واتە چێشتی تۆ شلە. (باک) پۆلوو، پەنگر. بەرد، پەلە بەردێک
قلێنچکەی پەلەوور
پەلەئاساو(هەورا)
پەڕەی ئاشی
پەلەبزووت
(هەورادەر) پەلەبزۆت. سەلکەبزۆت
پەلەبچوورکێ
تاڵووکەیەکە بۆ ئەوەی خۆ لە چورتم و کارەساتێک ڕزگار کردن
پەلەتک
پەتک، گوریسێکە لە پەتەی دروستکرابێ
پەلەخ
تووتنی وورد. (باد) شووێنی پووش و پاوانانە. گیایەکە. (پیر) پاڵاخ
پەلەدار
پارچەدارێکی کورتە
پەلەزێ
گوڵە پەمۆ، گوڵە لەبان. گوڵێکی کەوی و کێوییە بە سپی و شین دەنووێنێ، کە ئەو گوڵە پێگەیشت: بزن دەزێ، سەرهەڵدانی پەلەزی: نیشانەی بزنە زێیە
پەلەسیسە
جوورە نەخۆشیێکە کە لەمێوی بدات چەند گەڵایەکی سیس دەکات بە لق و تەرزەکانیەوە
پەلەسەنگ(فە)
پەلەشووانە(سەق)
نێرتکە شووانە، جوورە گیایەکە
پەلەفرتکێ
پەلەفرتێ
پەلەفرتە
پەلەفڕکێ
پەلکوتان، پەڵەشەڕێ، پەڵپڵان
پەلەقاژێ
پەلەقاژە، پەلەکوتێ، هەڵژلیویان، هەڵفلیقیان، دەسوپا وەشان. پڵووشانن
پەلەقاژە
پەلەپەل، هەوڵ، تەقەلا._دان: بەهەموو تووانایەکەوە هەوڵ و تەقەلادان و چنگ قژکردنەوە لە کاتی تەنگانەدا
پەلەمیزە
پەلامیزە، میز بۆ دوورەوە فڕێدان
پەلەندار
دارەدەست بۆ هاویشتن، پلار
پەلەنگ(لو)
پڵنک