تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەستەکەفیشەک
وەکوو سیخمە لەبەر دەکرێ و هەندێکیش بە تەنیشتی زینێ یەوە دەکەن. فیشەکدانی پەستەکی، جوورە فیشەکدانێکە وەکوو پەستەکی دروستدەکرێ
پەسخەل(باک)
لاسایی کەرەوە، قەشمەرجار. (باک)_ی: لاسایی کردنەوە، قەشمەرجاری
پەسدان(ئەردە)
دانەوە، دووادانەوە، گیراندنەوە
پەسران(ئەردە)
داپسیان، پەست بوون. نووستن، فس خوواردنی باڵندەی مێ بۆ نێرینەکەی
پەسرۆیین
دوواڕۆیین، دوواکەوتن
پەسقەلە(باد)
مرۆی پاسقال
پەسمەندە
بڕوانە: پەسمەنە
پەسمەنەی ئاو
پاشماوەی ئاو
پەسمەنەی ئاڵف
پاشماوەی ئالیک
پەسناندن
پەسندکردن
پەسند
پەسەن، پەسەند، کێش، خووەشک، پەسن. بەجێ، بجە، بەرژەوەند، دخووەز، دلپەرژیر._بوون: کێس بوون._کردن: ڕا لێ بوون، پێچاکبوون، هەڵبژاردن
پەسندان(باک)
پەسندی
چاکی، ڕا لێ بووبێ
پەسنۆیی(باک)
بەخۆفش، کەسێکە بەخۆی هەڵبڵێ
پەسوا پەسی(ئەردە)
پەسوان(کۆ)
خێوتن، خێوان. ڕێکەوتن، ڕێککەوتن
پەسپۆڕ(زا)
ئافرەتی چەنەباز
پەسپەسەکلێ(هەورا)