تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەسار(باک)
بەندەر، پەسارگە، مینای دەریا، ڕێگای بەردچن لە کەنارەوە بۆ نێو دەریاو بۆ لای کەشتیان. پەناگا، ڕێگای قایم لە دەشت و کێواندا
پەسارگە
بەندەر، مینای دەریا، ڕێگایەکی بەردچنە لە کەنار دەریاوە بۆ ناو دەریاو بۆ لای کەشتی. جێگایەکە چتی پێ هەڵپەسێردرێت. شاخێکە لووتکەکەی بە لایەکیدا خوواربووبێتەوە
هلپەسارتن(باک.)
هەڵپەساردان
بەچتێکەوە پاڵ دارن*
هەڵپەساردن
پەساردن٬ هلپەساردتن٬ چتێکە بەدیوار یا جێگایەکی بڵندەوە.
پیاهەڵپەساردن
پێداهەڵپەساردن، هەڵپەساردنی چتێک بە چتێکی تردا