تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەرهیزگار
کەسێکە هەمیشە لە کاروباری خۆیدا بە پارێزو ووشیار بێ. خودا، خووا، ئێزەد._ی: پارێز
پەرهێزی
پەروا(باک)
ترس، کێمخووا؛ پەروام لە کەس نیە: باکم لە کەس نیە. بێ_: بێ باک، شیرباز، گوهفرە
پەروار
دابەستە (ئاژاڵ یا ماڵات)، دابەستیاگ، دابەسیاگ
پەرواز
چووار چێوەی ناسک هی وێنەو نەخشەو ئیتر. _کردن: فڕین، باڵگرتن، پەرش. فڕینی باڵندە، باڵگرتن، پەرش
پەروازەبوون
پەڕەوازەبوون
پەروانە
فڕفڕە._ی ماکینان. پەپوولە._بۆ هەموو چتێک بەکار دەبرێ، کە بە گەوی چەرخێکیدا بسووڕێتەوە وەکوو_ی پانکە، پەروانەی ئاشی، _ی کاتژمێری
پەروانەی کەژمێر
پەڕەو پەروانەی کاتژمێران
پەرویز
سەرکەوتوو، پیرۆزی دەستکەوتوو. ناوی نێرینانە
پەروین
کۆ، پێروو، جار. چەند ئەستێرەیەکی گچکەن لە هەوادا لە شووێنێکیدا کۆبوونەوه و بەقەوارەو شکلی ئەستێرەیەکی دەبینرێن بە ئارەوی(ثریا)یە. نێوی کچانە
پەروەر
پەروەندە: خۆشویستەر. ئەڤیندار، نەتەوە پەروەر، گەل پەروەر، ووڵات پەروەر. حەزلێکەر
پەروەردە
بەخێوکراو، ڕەنێوهێنراو، گیاندارو یا هەر جوورە ڕووەکێک و ئیتر، کە بەڕەنج و کۆشش بەرهەم هێنرابێ. بەناو هاووریاگ
پەروەردەبوون
پەروەردەکەردەی
پەروەردەگار
خودا، یەزدان، ئاهوراموزدا، خوڵا، خوواوەند، ئافەرینندە، زەردەشت، یەکێکە لە ناوەکانی خودا، زەرتوشت