تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەرداخی
توندو تۆڵی، گورجی، ئازایی، تەڕدەستی
پەردار
پەرداغ
پەرداخ. کاسەی ئاوێ
پەرداغکردن
ئامادەو توندو تۆڵکردن
پەردان(زەن)
پەردوو(جا.، ش)
هەڵاش، ئاڵاش، (خۆ) بەرداخ. داروبەردو هەڵاش و شڕو شاڵاتی سەربانان، زەل و هەڵاشێکە، کە لەسەر دارەڕاوە دادەنرێ دووایە گڵەبانی لەسەر دەکرێ
پەردووخیان
پەردۆخیاگ: هەڵپڕووزان
پەردۆخیان
هەڵپڕووزان، نیوەبرژان، نیوەبرژ، نیوەسووتان
پەردە
کەمەرچین، کەتان، پۆشار، سەرووک، کەز. چارشەڤ، پەیە، (باک) چارچەڤ. هجال. چتێکە لە کووتاڵ، کە ڕووکاری چتێکی بگرێ وەکوو_ی دەرگا،_ی پەنجەرە، پەردەی دیوارو ئیتر. _ی سینەما._ی گۆرانی، نەزم و چەشنی مەقام._ی شایلۆغان: پەردەی مۆسیقا._ی بووکێ._ژنان: چارشێوو ڕووبەند._ی گەمێ: (باک) ئەیاسێ. سەرپۆش. تووێی چت: پیواز پەردەپەردەیە. پەڕی قاقەز، تەبەقە
پەردە لە ڕووهەڵاوێژتن
پەردەباز
(باک) بهۆز. (دەر) بەردەباز، پێ بازگ، بازگە، چەند بەردێکن بەڕێزەو کەمێک لێک دوور لە نێو ئاوێدا دادەنرێن، کە سەریان دیار بێ بۆ ئەوەی بۆ پەڕینەوە بە سەریدا بازبدەن
پەردەباز(دەر)
پردەباز، بەردەباز
پەردەدار
کەسێکە ئاگای لە پەردە بێ، پەردەوان، واتا هەڵدانەوەو دادانەوەی پەردە لە ئەستۆی وی بێ. تیغەدار._ی: پیشەی کەسێکیە، کە ئاگاداری پەردەی دەکات لە بابەت هەڵدانەوەو دادانەوەی. تیغەداری
پەردەدڕان
مەبەس لە ئاشکرابوونی ڕازێکی نهێنییە
پەردەناس
شارەزای پەردەی گۆرانی و مۆزیقە
پەردەناسی
پەردەنشین
بەشێواز، پاک، شێوازدار
پەردەنشینی
بەشێوازی، پاکی، شێوازداری