تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قابڵووخ پەرتووک
بەرگی پەڕتووک
قاقەزی پەرداخ
قاقەزی زمپارەیە٬ قاقەزێکە ڕوویەکی زوورە تەختە و ئاسنی پێ دەڕنرێ و خاوێن دەکرێتەوە و لووسدەکرێ
نیشتمان پەرست
خاک پەرست٬ وڵات پارێز. –ی: وەڵاتێنی: وەلاتی٬ وڵات پارێزی
نیشتمان پەروەر
هەرچی و پەرچی
هەرزە٬ پیاوی هیچ و پووچ٬ بێ ڕەگەز و بنەچە.
پۆشتەو پەرداخ
کەسێکە زۆر پۆشتەو ڕێک و پێک بێ
پەراسوو
پاڵوو، دەنکە، دەنک، کەلەکە، (کە) دەنە، دەندە. پاراسوو، پارسوو، پارخان، (باک) پەرانسوو، پارووخان، (ئەردە) پەرەکە، چەند ئێسکێکی کەوانەدارە لە ڕاست و چەپی لەشی گیانداراندا سەرێکیان بەستوونی سینگەوەو ئەو سەرەکەی تریشیان بە بڕبڕەی پشتێوە نووساوون
پەراسووە
ڕایەڵی زنج، دارێکە بۆ ڕایەڵی زنج ڕایەڵ دەکرێ
پەراش پەراش
هاڕڕاو و ووردو خاشکراو، شکاو_بوون: ووردو خاشبوون
پەرانسوو(باک)
پەرت
پەخش، بڵاو، پەڕش، پەرێشان. ئاشکرابوون._بوون: پەخش بوون، ئاشکرابوون._کردن: بڵاوکردن، ئاشکراکردن. فڕێدان. هەڵە، چەوت، نادروست، ناڕێک
پەرت بەستن
پەرت سێنی
کڕینی بێ جێ، وێڵ خەڕی
پەرت و بڵاو
پەخش و بڵاو، داخان._کردن: داغانکردن
پەرت و پەڵا(ئەردە)
چتی هیچ و پووچی بڵاوبووەوەی ناوماڵ، هیچ و پووچ
پەرت وێژی
وێڵ وێژی، ئاخۆتنی بێ جێ
پەرتان
پەرتاندن(باک)
تووک ڕنینەوە، ئاوەڕووتکردن، پەڕکردن. بپەرتێنە: بڕوتێنەوە، لەناوبردن، پارچەپارچە کردن