تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەرچە
(بان.، ئالا) پەچە، هەوێر، حەوشەی ئاژەڵان. گیایەکیشە. (باک) پارچە، لەتکە، کوت، پارچەیێکی گچکە
ساچ و پەرچەم
پەرچەم
پیچووکە، تووکی کورتکراوەوەی سەر ڕوو، کە بە قەف ڕادەوەستێ، بەرچاوگە، مووی ناوچەوان، کە بە مقەست خشت کرابێ بۆ جووانی. (هەورا) پێچە، ڕووبەند
سەرپەرچەم
(بابا.): جوورە چەکێکی ژنانەیە بەسەر پەرچەمی دادەکرێ
کەلەپەرچە
(باک.):کەللەپاچە