تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەن پەروەر
کەسێکە هەمیشە بە خوواردن و پۆشین و حەسانەوەی خۆیەوە خەریک بێ
نیشتمان پەروەر
خاک پەروەر. –ی: خاک پەروەری
پەروەر
پەروەندە: خۆشویستەر. ئەڤیندار، نەتەوە پەروەر، گەل پەروەر، ووڵات پەروەر. حەزلێکەر
تەن پەروەری
پەروەردەکردنی جەستە بە خوواردن و خوواردنەوه و پۆشین و حەسانەوە
پەروەردە
بەخێوکراو، ڕەنێوهێنراو، گیاندارو یا هەر جوورە ڕووەکێک و ئیتر، کە بەڕەنج و کۆشش بەرهەم هێنرابێ. بەناو هاووریاگ
پەروەردەبوون
پەروەردەکەردەی
پەروەردەگار
خودا، یەزدان، ئاهوراموزدا، خوڵا، خوواوەند، ئافەرینندە، زەردەشت، یەکێکە لە ناوەکانی خودا، زەرتوشت
پەروەری
پەروەرندە. مامۆستای بەرهەمهێنان
دادپەروەرانە
دادپەرستانە
دادپەروەری
دادپەرستی
خاکپەروەر
نیشتمان پەرست.-:نیشتمان پەرستی.
دادپەروەر
دادپەرست، دادپەرس، کەسێکە دژی زۆر و بێداری و ستم بێ
دوونپەروەر
بەدڕەفتار.-ی:بەدڕەفتاری
سوودپەروەر
سوودپەرست،-ی: سوودپەرستی.
نازپەروەر
نێوی ئافرەتانە
کوردپەروەر
کوردێکە ڕێزی کوردایەتی بگرێ.-ی: هەوڵدان بۆ ڕێزگرتنی کوردایەتی