تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەردە
کەمەرچین، کەتان، پۆشار، سەرووک، کەز. چارشەڤ، پەیە، (باک) چارچەڤ. هجال. چتێکە لە کووتاڵ، کە ڕووکاری چتێکی بگرێ وەکوو_ی دەرگا،_ی پەنجەرە، پەردەی دیوارو ئیتر. _ی سینەما._ی گۆرانی، نەزم و چەشنی مەقام._ی شایلۆغان: پەردەی مۆسیقا._ی بووکێ._ژنان: چارشێوو ڕووبەند._ی گەمێ: (باک) ئەیاسێ. سەرپۆش. تووێی چت: پیواز پەردەپەردەیە. پەڕی قاقەز، تەبەقە
پەردە لە ڕووهەڵاوێژتن
پەردەباز
(باک) بهۆز. (دەر) بەردەباز، پێ بازگ، بازگە، چەند بەردێکن بەڕێزەو کەمێک لێک دوور لە نێو ئاوێدا دادەنرێن، کە سەریان دیار بێ بۆ ئەوەی بۆ پەڕینەوە بە سەریدا بازبدەن
پەردەباز(دەر)
پردەباز، بەردەباز
پەردەدار
کەسێکە ئاگای لە پەردە بێ، پەردەوان، واتا هەڵدانەوەو دادانەوەی پەردە لە ئەستۆی وی بێ. تیغەدار._ی: پیشەی کەسێکیە، کە ئاگاداری پەردەی دەکات لە بابەت هەڵدانەوەو دادانەوەی. تیغەداری
پەردەدڕان
مەبەس لە ئاشکرابوونی ڕازێکی نهێنییە
پەردەدڕی
پەردە دڕاندن. ڕازو چتی نهێنی ئاشکراکردن
پەردەناس
شارەزای پەردەی گۆرانی و مۆزیقە
پەردەناسی
پەردەنشین
بەشێواز، پاک، شێوازدار
پەردەنشینی
بەشێوازی، پاکی، شێوازداری
پەردەهەڵگرتن
پەردەپڵاو
جوورە پڵاوێکە پڕ لە کشمیش و بادەم و کفتەی وورد لەناو قابێکی مسینی قووڵی تایبەتیدا دادەچنرێ و پەردەیەکی لە هەویری بۆ دەکرێ
پەردەپەردە
تووێ تووێ، پەردە بە شووێن پەردەدا
پەردەک
پەردەگیر
زاوایەکە، کە لە پەردەی زاوایەتیدا بمرێ یا نەخۆشکەوێ
پەردەی بەیاخ
ئاڵا، بەیداخ، پەردەی ئاڵا
پەردەی دەروازە
سەرا پەردە
پەردەی زگ
پەردەی سک
پەردەی ساز
پەردەی لووت
پەردەیێکە لە نێوانی دوو تفنکەکانی کەپۆ دایە
پەردەی مناڵ