تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەروپێچ
کۆفی، کۆڤیک، چتێکە لە سەرببەسترێ، چۆنێتی بەستنی سەروپێچ: ئازاد-ێکی جووانی هەیە.
سەرپێدانەواندن
سەرپێسپاردن
مەبەس لە دڵنیایێکی تەواوە٬ پشت پێ بەستن٬ بەتەواوی لە کارو کردەوەی کەسێکی دڵنیا بوون.
سەرپێشۆڕکردن
سەرپێشی
(باک.): ئەو کەسەیە ٬ کە سەری داوەتێ دەکێشێ٬ سەرچۆپی کێش.
سەرپێل
(باک.):سەرشۆڕ٬ شەرمەزار
سەرپێن
(کە.): سەرپان
سەرپێهاتی
(باک.):ڕووشە ٬ ڕووداو٬ - کرن: ڕوودان
سەرپێوەنان
مەبەس لە مل لێنان و ڕاست ڕۆیشتنە٬ ئازاد سەری پێوەنا واتە ڕاست ڕۆیشت.
سەرپێچ
شاشک٬ چتێکە لەسەر ببەسترێ٬ پێچی سەر٬ مێزەر٬ مەندیل.
سەرپێچان
سەرپێچی٬ شۆڕش٬ بەزاج٬ لامۆفەک٬ سەرکێشی. چت لە دەوری سەر ئاڵاندن.
سەرپێچانەوە
سڵەمینەوە و کۆکردن٬ دارا لە هیچ چتێک سەرتاپێچێتەوە واە کۆناکات.
سەرپێکردن
سەرلەسەردانان
شاشخاپێن
زمانلووس٬ (ڕیاکار.) کەسێکە لەژێر پەردەی ئایینێدا دەستس ئەم و ئەو ببڕێ.
شێپێو
چتێکه ئەندازەی شێ و خمی نیشاندەدات.
شەپڵی شۆپێن
گەمە بە سێو یا بە چتێکە وەکوو توپێ کردن لە حەوادا.
غارپێدان
خارپێدان٬بەزاندنڕاپێکردن٬ لۆغاندن٬
فڕپێوە
ماف پێوە. فڕی پێوەنەماوە: مافی بەسەریەوە نەماوە
قالەپێکردن
(کە.):پێ یاگەیشتن٬ تێ گەیشتن٬ پێ گەیشتن