تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زینپێچ
بەنێکە زینی پێدەپێچرێتەوە
زەردەپێهاتن
پێخۆشبوون، بەسووکی تەماشاکردن، گەمەپێکردن
ساپێن
ساپساپێن٬ ساپساپانێ٬ سافسافێن٬ گەمەیەکی منداڵانەیە بە بەردی پان و تەنک و خشت و لووس لە ڕێزە گووێز یا جگ و ئیتری دەگرن
ساڵەک ژپێرە
(باک.): لەیەکساڵدا
سنگدانەپێشەوە
دڕدانە بە مرۆڤان و چوونە پێشەوە بۆ چتێک.
سوخرەپێکردن
سوپێر
سپێتی
سپیایی٬سپیاهی٬سپیتی.
سپێدار
چنار٬ ﺌەسپیندار٬ پەلک.
سپێدە
کاتی بەیانی زوو٬ بەری بەیانی ٬ سپینه٬ (باک.) نەلند٬کە کەناری ﺌاسمان ڕووناک دەبێتەوە.
سپێر
سوپەر٬ سپەر٬ بە تەنێ بەکارنابرێ٬ ڕێ سپێر:ڕێ بڕ.
سپێرراو
سپێناخ(هەورا.)
ﺌەسپەناخ.
سپێنە(بار.)
هۆرە.سپیاتی. (باک.) سپێدە. (باد.) دارقایمە٬ دارێکە وەبەر مێوەی بدرێ._ی چاو:(باد.)سپیکاچاڤ٬(ڕەوا.) سپیلکی چاو٬(هەوار.) چەرمایی چەم چەرمێنە.
سپێنەی هێلکە
بەشە سپیەکەی هێلکە.
سپێوون
ﺌەسپێوون._ی: ﺌەسپێوونی.
سپێکە
جوورێکە لە ترێی دەنگ درێژی پێست ﺌەستووری سپی زۆر شیرین.
سپێگەنم
ﺌەسپێی گەنم.
سێپێک
سێپای مەشکە.
سێپێک
جوورە کەپرێکە بۆ هەر ستوونەی 3 داری دەوێ، کەدەکاتە 12 دار و هەرسێ دارەی لە جێگای پایەیەکی بڵاو دادەمەزرێت تاکەپرهکە قایم بێت.