تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێگەیاندن
پەروەردەکردن، گەورەکردن. بەرهەمهێنان. وەدووخستن. دەرهێنان، ڕوونووس. زوو_: هۆرکرن. گەیاندنی قسەیەک یا چتێک بە یەکێک
پێگەیشتن
پێگەیین، بەگەیشتن بۆ میوەو چێشت. گەیین. پێڕاگەیشتن: بەئاوات گەیشتن، بە ئارەزوو گەیشتن، قاڵەپێکردن، پێیاگەیشتن. بەیەکتری گەیشتن، تووشهاتن. گەورەبوونی منداڵ و لە خەم ڕەخسین
پێگەیشتوو
چتێکە بە بەرهەم هاتبێ و پێگەیشتبێ، پێگەییو
پێگەییو
پێگەە(باک)
لەشکر، ئۆرودوو، هۆردوو. نێردیوانی دووسەرە
پێڵ
کۆپارەی سەر ملی گاجووت. شان و مل. پرد، پر
پێڵا(ئەردە)
پێڵاڤ(باک)
پێڵاڤچێکەر
پێڵوو(هەورا)
پێڵە(موک)
کەڵ یا گامیشێکە شاخی بە پشتەوەدا شکابێتەوە یا شاخێکی خووار بێ. بۆ هەموو چتێکی تریش بەکار دەبرێ، کە بە پاشەوەدا شکابێتەوە. (ئەردە) پێڵووی چاو. (بڵ) ژنێکە سەرتاوسی بێ واتا پێشەسەری تووکی لێنەهاتبێ و پێستی ڕووت بێ. گایەکیشە شاخەکانی بۆلای پێشەوە درێژو کەمێکیش خووار بووبێتەوە. ڕەشەووڵاخێکە شاخەکانی بۆلای چەنەگەی خووار بووبێتەوە. مرۆی بەدمەست. (ئەردە) قۆزاخەی کرمی ئاوریشم. پیلوو
پێی ئاش(شار)
دارێکە لە شێوەی یەرەقدایە سەرێکی بەخووانەکەوە نووساوەو سەرەکەی تریشی لەدەرەوەیە بەرداشی سەرەوەی پێ بەرزو نزم دەکرێت
پەتپەتی پێکردن
دەردەسەری و چەرمەسەری دانی یەکێک
پەنگ پێدان
پەی پێبردن
ڕێ پێ بردن
چارشەو پێشەو(دەر)
چارشەو پێچە
عەباو پێچە