تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێکوڵەجاڕ
پەیکوڵەجاڕ، جێگایەکە پێکوڵەی زۆربێ
پێکڕا
پێکەوە، بەیەکەوە، بەیکریان، تێکڕا
پێکژین(هەو)
پێکڤە(باد)
پێکۆ(شەبە)
دەهۆڵ لێدان. پێکوت: پێپەست، پاکوت
پێکۆترە(کۆ)
پنجە گیایەکی سێ پەلکەیە گەڵایەکانی وەپێی کۆتری دەچێ و بەزەویدا پان دەبێتەوە
پێکۆز
ڕایێخی گیاییە بۆ بێچووە ئاژاڵان ڕادەخرێ
پێکۆڵی
پێکیان
ئەنگێوران، لەنیشانەدران، لێدران، شکان
پێکێشان
سەرکێشانی کارێک بۆ کارێکی تر؛ ئەو کارە پێدەکێشێ بۆ زوویری و دڵێشان
پێکەر
ئەو کەسە یان ئەو شتەیە، کە کارەکە دەکات
پێکەفتن
لێوەشانەوە، لێهاتن (بۆ جل و بەرگ) . سازان، خاس و چاک بوون. دەرمانەکە بە نەخۆشەکە کەوت
پێکەناندن
پێکەنین
کەنین، (فە) خەنین، (دەر) پەیخەندین، گرژینەوە، (هەورا) خووایی. دەم به_: دەڤکەن، دەڤکەنۆک. ڕووخۆش. بەقاقا_: تریقاندن. تریقەی_: قاقای پێکەنین
پێکەو
گیایەکە دەخورێ
پێکەوتن
وێکەوتن، منەکردن، بەسەرکردنەوە، بەدی هێنان. ڕێکەوتن، دەستدانی چتێک بۆ چتێکی تر. دەرمان_: بوونە مایەی چابوونەوەو ڕزگاری لە نەخۆشی. (ڕەوا) فێگرتن، فێ لێهاتن
پێکەوە
وێکڕا، وێڕا، لەگەڵ یەک، لەگەڵ، لەگەڵ یەکتری، بەیەکەوە، پێکڕا، تێکڕا، لەسەریەک، پێکڤە، (باد) دهەڤدە، دگەل هەڤ. بهەڤ، پەڤ، پشهەڤ. وەکەهەڤ، سەرهەڤ، بتەڤایی. (دەر) بەی بووەوە. ژۆروژێر، ڤێکڕا._چوون._ڕابوواردن