تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێژ
داڕێژ: خشت پێژ. برژێن: نان پێژ
پێژان
پێژاندن(ئەردە)
پێژانن
پێژاندن
پێژتن
دابێژتن. (موک) دەوەکردن. (زێ) نانکردن
پێژن(باک)
پێژنا(باک)
لەپێشدا، باسکراوس
پێژک
لکە ڕەزی بڕاوی ووشک
پێژەک
پێڤ(باک)
پێڤەهاتن(باد)
به_: تووانین، لەدەست هاتن
پێک
ساز، ڕێک، بەیەک، بەیەکتری._شادبوون: بەیەکتری شادبوون._گەیشتن: بەیەکتری گەیشتن. تەکووز._هاتن: ڕێککەوتن، سازبوون، سەرکەوتن، هی ئیشێ مه_نەهاتییە: واتە تەکووز نەبوویە. (باک) پەککو! ئۆخ. (دەر) پاک . بەشێکە لەو خوواردنەوەمەنییەی، کە سەرخۆشی دەدا
پێک و پێک(دەر)
پاکەو پاک
پێک کردن(خۆ.، دزە)
کردنە هاوبەش لە گەمەو چتی وادا؛ پێکت ناکەم: لەگەڵت ناکەم و ناتکەمە هاواڵ و بەشدار. لێکچوون، پێکچوواندن
پێک گرتن
ئەندازەی چتێکی بە چتێکی تر گرتن
پێک گەیاندن
وێکهێنان
پێکان
وەبەرکەوتن، بەرکەتن، خرچان، ئەنگێوران، بەرکەوتن، ئەنگووان، خچان، تێهەڵچەقان، خێچان، لێدران، لە نیشانەدران. لێدان، ئەنگاوتن. زانین، هەڵدان. مەبەس لە دۆزینەوەی واتای هەڵبەستێکی نادیارە، ئازاد واتای هەڵبەستەکەی خانی پێکا: زانی
پێکاندن
ئەنگاوتن، لە نیشانەدان، خرچاندن، وەبەرکەواندن