تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێچ و تار
ئازار، ڕەنج._دان: ئازارکردن
پێچ و مۆرە
پێچ و پڵووچ
شووێنێکە یا چتێکە کەناری ڕێک بێ و پێچی زۆر تێدا بێ. خووارو خێچ
پێچ و پەنا
شووێنی ناڕێکی پڕکۆن و کەلێن، کون و کەلێن، کون و قوژبن. فڕو فێڵ، فرتوفێڵ. به_: فێڵباز، کەڵەکباز
پێچ پیادان
پێچ دان، خولخوواردن، مەبەس لە دەربازبوون و خۆ وونکردنە؛ لێرە بوو هێندەی پێنە چوو پێچێکی خواردو دەرچوو، سووڕخوواردن
پێچ پیاهاتن
پێچ پێداهاتنی ناوزگ، جووڵانێکی پڕ پێچ و ژانی ناوزگە
پێچ پێچ
خووارو خێچ، قەمچ قەمچ، پێچ و قەمچ
پێچ پێچۆکە
چتێکە پێچی زۆر تێکەوتبێ
پێچان
تێ ئاڵانی چتێک لە چتێکی تر. تێوەپێچان، پەرپتاندن، لێ پێچان: تێ پێچان، تێ ئاڵاندن. هەڵپێچانی کەسێک، تەنگاو کردنی
پێچاندن
تێ ئاڵاندنی چتێک لە چتێکی تر
پێچاندنەوە
پێچانن
پێچانە
بڕوانە: پێچان
پێچانەوە
تاپان، لوولدان. تێکەوەپێچان، قەدکردن. کردنە بوخچە. لێ_: تۆژانەوە، وەشووێنکەوتن، وەپێ و شووێنکەوتن. شاردنەوەی نهێنیەک لە یەکێکی تر
پێچاوپێچ
پێچاڤ(باک)
پێچاڤک(باک)
پێچاڵ
(کە) پاچاڵ. چاڵی جۆڵایە، چاڵی ئاسنگەرە
پێچخوواردن
خولخوواردن، خولانەوە، سووڕان، سووڕیان، (دەر) چەرخانەوە، لوولبوون، باخوواردنی چتێکی درێژ لە خۆیەوە