تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێندڤە(باد)
ئەو بەشە هەنگووینەیە، کە ڕەش ڕەشەو ڕەواق نییە. کڕێژی هەنگووین
پێنوواندن
بەسەرهێنانی کارەساتێک بەسەر یەکێکیدا لە تۆڵەی کردەوەیەکی خراپ؛ نەریمان سووێندی درۆ پێی نوواند
پێنووس
پێنووسبڕ
پێنچووار
لە پێنج بەشان چوار
پێنکی(ئەردە)
پێنکە(دزە)
پێنۆکە
گیایەکی بۆنخۆشە گوڵێکی سپی هەیە
پێنەبوون
پێنەزان
سپڵە._ی: سپڵەیی
پێنەزانین
سپڵەبوون
پێنەشان
پێنەشاو
مارەیی لێک نەهاتوو
پێنەکردن
پێنەگەییگ(ئەردە)
نەگەیشتوو، شەیتان پێ پێنەکەنیو، خۆنەناسیو. کاڵ. کرچ، پێنەگەیشتوو بۆ میوەو ئیتر. نەکوڵاو، خاو بۆ چێشت
پێهەڵبڕین
تاڵووکەکردن، خۆش ڕۆیشتن. دەست درێژی، پێ لێهەڵکێشان، شوو لێهەڵکێشان
پێهەڵپەڕین
گەیشتنی برینە بە یەکێک لە ئەندامان و لەشی مرۆڤ. لەشم برینی پێهەڵپەڕیوە
پێهەڵگەڕاندن
بەدارو دیوارو جێگای بەرزدا بردنە سەر، پێهەڵچوواندن