تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێنج چاوگەی دڵ(ئەردە)
پێنج هەستەکانن: وەکوو دیتن، یسبتن، بۆنکردن، تامکردن، دەستلێدان (لێک کەوتن)
پێنج ڕۆژەی تار
ژمارەیێکە لە ڕۆژانی ساڵێ ئەویش پێنج ڕۆژە دوو ڕۆژی .ەبەر کۆتایی زستان و سێ ڕۆژیش دەکەوێتە سەرەتای بەهارێ. تار
پێنج گا
جوورە گۆرانیێکی کۆنی کوردییە
پێنج گۆشەیی
ئەو شێوە ئەندازەییەیە، کە پێنج لاو پێنج گۆشەی هەیە
پێنج گەنج
پێنج گەنجینە
پێنج چاوگەی دڵ، پێنج گەنج
پێنج یەک
لە پێنج بەشان بەشێک
پێنجشەمب(باک)
پێنجشەمۆ
پێنجشەمە
پێنجشەمب، پەنشەمە، پێنجشەمۆ
پێنجووار
پێنجووێن
شارۆچکەیەکی گچکەیە. نێوەکە لە پێنج وێن یانی پێنج یۆنانی پێکهاتووە
پێنجی(باک)
پەنجا(50)
پێنجە(باک)
پەنجا(50)
پێنجەم
پەنجەم، چتێکە لە ڕێزی پێنجاندا بێ
پێنجەمین
پەنجەمین
پێنجەیتار
پێنج ڕۆژە لە نێوانی زستان و بەهارێدا، کە ساڵ تەواو بوو ئەو پێنج ڕ.ژانە دەمێنێتەوە لەپێشدا پێشوونیان ساڵیان بە دووازدە مانگ و مانگیشیان بە (30) ڕۆژان دادەنا بەوپێیە ساڵ سێ سەدو شێست ڕۆژە پێنج ڕۆژیش دەمێنێتەوە لە ساڵی ڕاستەقینە لەسەر هیچ مانگێکی نییە