تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێمسۆت شەکری عەمبارنێم سۆن(هەو)
گەمەیەکی تێکڕایی کچ و کوڕانە
پێمێرد
پیاوی خودا، عیزرائیل. لە چریکەی مەم و زین لاپەڕە 252 دا نووسراوە: ( ئەودەمی سوپاسبژێرم ئەگەر پێمێردی خوڵام بێتە سەری بۆ گیانکێشانێ)
پێمێو(ڕەوا)
قایمەی مێوانە. دارێکە وەبەر مێوان بدزێ بۆ بەرز بوونەوەی
پێمەلە
جوورە مەلەیێکە بەپێوە بە جوولاندنی، هەردووک پێیان دەکرێ
پێمەڕە
مەڕە، مەربێر، بێڵ. خاکەناز
پێنازین
پێناسین
ناسینی چتێک بە یەکێک
پێناو
پێشبار، قوربانی، گاوو گەردوون. ڕێ، مایە، پۆ، هۆ. له_ی تۆدا تووشی زیان بووم: واتە لە ڕێی تۆدا. خۆ له_نان: خۆ کردنە قوربانی. سەر له_نان: سەردانان، سەر لە ڕێگایەکیدا کرنە قوربانی. دەڵاڵ، نێوبژیکار. (خۆ) دەڵاڵێکە لە نێوانی کوڕو کچاندا هاتوچۆ بکات
پێناودار
بەرپرسیار._ی: بەرپرسیاری
پێناوی
نێوبژێتی، دەڵاڵی._کردن: نێوبژی نێوانی شەڕو شۆڕو کچ و کوڕاندا کردن
پێنج
پەنج(5)
پێنج برینی(باک)
مەڕی پێنج ساڵانەیە، (باک) پێنج بەری
پێنج بەری(باک)
بزنێکی پێنج ساڵانەیە
پێنج تیر
تفەنگ یا دەمانچەیێکە، کە پێنج تیران بخووات
پێنج خشتەکی
پەنجەک. چەشنە هەڵبەستێکە، کە سێ نیوە هۆنراوەی تری خرابێتە سەری و دوواییەکەیان لەسەر شێوەی پاشبەندی نیو هۆنراوەی یەکەم بێ
پێنج دەری
پەنجەرەیێکە پێنج دەرگای هەبێ