تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێش بەند
زنجیرێکە پەلی پێشەوەی ووڵاخی پێدەسترێتەوە
پێش پێش
پێشان
لەپێشدا، پێشدە، بەرواری ڕابردوو، لەبەرایێدا. پێکشان، مارەیی لێکهاتن، لێک دروستبوون، بۆ هاوسەری یەکتری ڕەوابوون
پێشاندان
پێشانگ(ئەردە)
پێشانگا
پێشنگە، بەنگهە
پێشانگی
پێشانگە
بڕوانە: پێشانگا
پێشاو
ئاڤدەستخانە، ئاودەستخانە، ئاڤڕێژ، ئاڤڕێژن، ئاودەست._کردن: دەست بەئاو گەیاندن، میزکردن
پێشاوەڵە
پێشایی
لای پێشێ، بەرایێ، سەرانگایی، (باک) بڕاهک
پێشبار
باری پێشەوە، سووکە بارێکە ببرێتە شووێنی تازەو هەوارگە._ی قیامەت: پێشباری پەسڵان
پێشبەری
ڕابەری، پێشەوایی، ڕانمایی._هەڤ: ڕووبەڕوو
پێشبەستن
بەرهەڵستن لە بەردەم ئاودا. بەربەستن
پێشبەڕەڵا
بەراوەڵە، بەربەرەڵا._یی: بەراوەڵەیی، بەربەرەڵایی
پێشتر
بەرتر، بەرووتر (کەل.، زەن). پێشووتر، نزیکتر؛ فیسارکەس لەمە لەپێشترە
پێشترین
پێشووترین، بەرترین، نزیکترین