تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێڵە(موک)
کەڵ یا گامیشێکە شاخی بە پشتەوەدا شکابێتەوە یا شاخێکی خووار بێ. بۆ هەموو چتێکی تریش بەکار دەبرێ، کە بە پاشەوەدا شکابێتەوە. (ئەردە) پێڵووی چاو. (بڵ) ژنێکە سەرتاوسی بێ واتا پێشەسەری تووکی لێنەهاتبێ و پێستی ڕووت بێ. گایەکیشە شاخەکانی بۆلای پێشەوە درێژو کەمێکیش خووار بووبێتەوە. ڕەشەووڵاخێکە شاخەکانی بۆلای چەنەگەی خووار بووبێتەوە. مرۆی بەدمەست. (ئەردە) قۆزاخەی کرمی ئاوریشم. پیلوو
چزوپێڵە
سوولسۆڵە، جوورە دووپشکێکی مام ناونجییە
چزەوپێڵە
دووپشکی مام ناونجی