تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەست پێک(باک.)
بەرایی،هەوەڵ.
پێک
ساز، ڕێک، بەیەک، بەیەکتری._شادبوون: بەیەکتری شادبوون._گەیشتن: بەیەکتری گەیشتن. تەکووز._هاتن: ڕێککەوتن، سازبوون، سەرکەوتن، هی ئیشێ مه_نەهاتییە: واتە تەکووز نەبوویە. (باک) پەککو! ئۆخ. (دەر) پاک . بەشێکە لەو خوواردنەوەمەنییەی، کە سەرخۆشی دەدا
پێک و پێک(دەر)
پاکەو پاک
پێک کردن(خۆ.، دزە)
کردنە هاوبەش لە گەمەو چتی وادا؛ پێکت ناکەم: لەگەڵت ناکەم و ناتکەمە هاواڵ و بەشدار. لێکچوون، پێکچوواندن
پێک گرتن
ئەندازەی چتێکی بە چتێکی تر گرتن
پێک گەیاندن
وێکهێنان
تێکەڵ و پێکەڵ
نەڤڵدم، (باک) گێرە ڤێرە. چتی بە یەکاچووی ناڕێک و نالەبار._بوون: نەهەڤگەتی
تەرن پێکردن(سل)
دەس پێکردن
دەس پێشخستن،دەست پێکردن،ناوی خودالێهێنان.
دەست پێکردن
دەست پێکرن،دانەبەر،هەرێ کردن،تێپەڕبوون، تێوەچوون،پێداکێشان،خۆلەبەرنان،تێوەچوون،داگرتن،مل
دەست پێکی(باک.)
بەربێژی.
دەم پێکهاتن
زارلێک نران، زمان بە ستران و زار نەکرانەوە لەترسان یا لە برسان
زگەشۆرە پێکەوتن
شەیتان پێ پێکەنین
مەبەس لە خۆ ناسینی کچ و کو«ڕە لەتافی لاویدا.
پێکان
وەبەرکەوتن، بەرکەتن، خرچان، ئەنگێوران، بەرکەوتن، ئەنگووان، خچان، تێهەڵچەقان، خێچان، لێدران، لە نیشانەدران. لێدان، ئەنگاوتن. زانین، هەڵدان. مەبەس لە دۆزینەوەی واتای هەڵبەستێکی نادیارە، ئازاد واتای هەڵبەستەکەی خانی پێکا: زانی
پێکاندن
ئەنگاوتن، لە نیشانەدان، خرچاندن، وەبەرکەواندن
پێکانن
پێکانین
پێکاهاتن
هاتوچۆکردنی چەند کەسێک بەناڕێکی و پەرێشانی
پێکاو
لێدراو، ئەنگێوراو، ئەنگاوتراو
پێکداهاتن
شەڕ پێ فرۆشتن، پێکدادان
پێکر
پێکراو
ئەنگێوراو. کابرا بە زۆر فیسارەکاری پێکراوە بۆ خۆی پێی خۆشنەبووەو بەدەست خۆشی نەبووە. بێ شەرم، بێ ئابڕوو، زمان درێژ، چەختی، سوواو، پەل، چەقەسوو، جەربەزە، ئابڕووبراو، ئازارکراو. هەڵکراو(بۆ چراو ئاوور)
پێکردن
کار بەزۆر بە کەسێکی کردن. ئابڕووبردن، ئەتک کردن. سەرزەنش کردن، بەسەر ڕۆیشتن. (سوورهەو) چراو یا ئاوور هەڵکردن بە ئەندازەبوون؛ کەوشەکە پێیکرد
پێکردن
بەزۆر کارو فرمانێک بە کەسێکی تر کردن. ئابڕووبردن، بەسەرداهاتن، سەرزەنشکران