تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێ پێچان
چتێک لە چتێکەوە پێچان. هەڵپێچان، تکاکردن
پێچان
تێ ئاڵانی چتێک لە چتێکی تر. تێوەپێچان، پەرپتاندن، لێ پێچان: تێ پێچان، تێ ئاڵاندن. هەڵپێچانی کەسێک، تەنگاو کردنی
تێ پێچاندن
تێ ئاڵاندنی چتێک لە چتێکەوە یا کەسێک لە کارێکەوە
لێ پێچانەوە
سۆراغ کردن و پرسیار کردنی چتێک
پێچاندن
تێ ئاڵاندنی چتێک لە چتێکی تر
پێچاندنەوە
پێچانن
پێچانە
بڕوانە: پێچان
پێچانەوە
تاپان، لوولدان. تێکەوەپێچان، قەدکردن. کردنە بوخچە. لێ_: تۆژانەوە، وەشووێنکەوتن، وەپێ و شووێنکەوتن. شاردنەوەی نهێنیەک لە یەکێکی تر
داپێچاندن
پێچان، داپێچان
داپێچانن
داپێچان، داپێچاندن، بەستن، ڕەپێچەک دان، ڕاڕفاندنی چتیکە بە هۆی ئاوەوە
سەرپێچانەوە
سڵەمینەوە و کۆکردن٬ دارا لە هیچ چتێک سەرتاپێچێتەوە واە کۆناکات.
تێوەپێچان
هەڵپێچان، تەنگاوکردن. چتێک لە چتێکی ترەوە پێچان، بەدەمەوەدانی کەسێکی لە کارێکی خراپدا
دارکەپێچان
ووتەیەکە مەردوومی زۆر لەڕ و لاوازی پێ دەچووێنرێ؛کابرا دەڵێی_ە،واتە وەک دارێکی ڕەق وایە،کە پەڕۆی پێوە پێچرابێ.
داپێچان
پێچان، پێچانەوە، پێچانی چتێک بە سەر چتێکی تر دا،یا چتێک لەسەر باری بەستن
سەرپێچان
سەرپێچی٬ شۆڕش٬ بەزاج٬ لامۆفەک٬ سەرکێشی. چت لە دەوری سەر ئاڵاندن.
هەڵپێچان
بەستنەوە٬ توندکردن.
وەرپێچان
تێکەوەپێچان٬ لوول دان