تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێشووتر
بەرتر، بەرووتر، پێشتر
پێشووترین
بەرترین، بەرووترین، پێشترین
پێشووکورک(باک)
مێشوولەی وورد
پێشووێن
شووێنی پێخوست، ناو نیشان، پێناس، نێوو نیشان، ئادرێس. .ه_کەوتن: لێپێچانەوە، تۆژانەوە
پێشووێنیکار
پێناسی کاروبار
پێشچاوکە(کۆ)
بەرچاوکەی کەرێ. پێشەسەری زێڕ یا زێو (خشڵی ژنانە)
پێشچاڤک(باک)
پێشڕوو
پێشڕەو
ڕێ نیشاندەر، ڕێبەر._ی لەشکر: قەرەووڵ. پێشمەرگە. سەرەتا
پێشک(باک)
جوورە نەخشێکی دروومانییە. لای پێشەوە
پێشکۆ
قەڵپووزی زین، بەرکۆ، بەرزین، زینکۆ
پێشکی(باد)
پێشکێش
پێشکەش. لەپێشدا ئەو ووشەیە تەنها بۆ ئەسپێکی باش بەکار دەبرا، کە پێشکەش بە گەورەو مەزن و میرو خونکاران دەکراو لەپێشەوە دەکێشرا بۆ لای ئەو کەسەی، کە بۆی دەچوو بەڵام لەو دوواییەدا بۆ ئەو دیاری و خەڵات بۆ هەموو جوورە چت و بۆ هەموو کەسێکی. _کردن: بردنەپێش، هێنانەپێش. بەخۆڕایی چتێکدان بە کەسێکی
پێشکە(کۆ.، هەو.، خۆ)
پێشکەش
پێشکێش، دیاری. بەرتیل. ژێر زووان، زووان گوشالانە._کردن: بەرانین