تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیرلێکردن
پیرهەڤۆک(باک)
وەهم، سوورەتی خەیاڵی. تەونی جاڵجاڵووکە
پیرومەردە(ڕەوا)
پیروکاڵ(باک)
پیرپڵ
مریشکی دەشتێ، مریشکە کێوی
پیرپیرۆشک(باد)
پیرڤازک(باک)
گیایەکە
پیرکژین
پیرۆت(باک)
ناوی نێرینانە
پیرۆز
بەفەر، باو، بەپیت، سپی ڕۆژ، خۆش، خۆشتان. ووشەیەکە بۆ جەژنەو جلکی تازەو خانوو بەکار دەبرێ بە پێچەوانەی شووم و نەگبەتی و بێ فەڕی و بەدفەڕیە. نێوی ئافرەتانیشە
پیرۆزانە
چتێکە یەکێک بتداتێ لە کاتێکیدا، کە کاڵایەکی تازەی لەبەر کردبێ و یان بە پایەیەک گەیشتبێ لە بەرانبەر ئەوەدا، کە پێت گوتووە (پیرۆزت) بێ
پیرۆزکاری
پیرۆزکردن، پیرۆزباییکردن
پیرۆزی
کوتنی (پیرۆزت بێ)یە بە یەکێک
پیرۆزی پاشین
سەرکەوتنی دووایی
پیرۆزە
بەردێکی شینی نرخدارە بۆ نقیم و قاش و چتی تر بەکار دەبرێ. (موک) باڵندەیێکیشە
پیرۆژە
بڕوانە: پیرۆزە