تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیاچوونەوە
ووتنەوەو یا نووسینەوەی چتێک لەبەر یا لەناو نووسراواندا. پێداڕۆیشتنەوە. پیا بچۆرەوە: پێیدا بچۆرەوە
پیاچەقان
بڕوانە: پیاچەقین
پیاچەقاندن
چەقینی چتێک لە چتێکیدا
پیاڕاگەیاندن
پێڕاگەیاندن. دابەشکردن و گەیاندنی چتێک بە چتێکی تر بە کەم و کووڕیەوە؛ ئەو چێشت و نانە بە میوانەکان ڕاگەیەنە، لە کاتێکا نانەکە کەم و میوانەکان زۆر بن. فریا خستنی بە شووێنێک یا بە کەسێکی بە چالاکی ئەو ئاوە بە ئاگرەکە ڕاگەیەنه و زوو بیکووژێنه وە، ئەم تۆشەیە بە کاروانەکە ڕاگەیەنە
پیاڕە
زڕ. باوەپیاڕە: زڕباب
پیاڤ(باک)
پیاڤی(باک)
پیاکردن
چتێک لە چتێکی دی هەڵکێشان، چتێک لە چتێکی تر نان
پیاکێشان
چتێک بە چتێکی داماڵین
پیاگخاس
پیاگخووا
پیاوی خودا
پیاگرتن
چتێک بەڕووی چتێکی تردا گرتن
پیاگێڕان
پێداگێڕان