تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داڵەسپی
(بار.):قەلەسابوونی٬ لەلای هەندێکانیش سیسارکە کەچەڵەیە
دولپی
(باک.):دووپشک
دەست سپی
برێتییە،لەکەسێک،کەکاروپیشەیاکردارێکی وانەزانێ خۆیانی پێ بژێنێ.
دەست وپێ سپی
بێکارە،خاووخلیچ،سست،تەمبەڵ.
دەمسپی
وەکوو ڕیش سپی وایە، مرۆی قسە ڕەوایە کە ڕێزی بگیرێ و شەرمی لێ بکرێ
سلکەسپی
چەوەندەری سپی.
سلۆپی(باک.)
شیرنیات سازی.
سپی
ڕەنگی سپی یا چتی سپی و بێ پەلە. چوڕ٬ چەرمگ٬ دژی ڕەشییە. (باک.)ﺌەسپێ٬(دەل.)چەرمی٬(هەوار.)چەرمەک٬ چەرمیگ٬ (دەر.)چەرموو٬(جا.٬هەوار.)چەرمە(زەن.)چەرمووگ٬(باک.) گەوور٬سۆڵ(سپی وسۆڵ)٬ جوورە ڕەنگێکە وەکوو تەرزەو مەرمەرە. ڕەنگی بەفری سپییە.
سپی بوون
سپی هەڵگەران٬ ترسان._ ەوە کاڵبوونەوەی ڕەنگی کەل و پەلان.
سپی هەڵگەراو
سپی هەڵگەرڕان
سپی پات
ڕەنگ سپی٬ ڕەنگێکە بەسپی بڕوانێ٬ سپات.
سپی کراو
پاکراو.
سپی کردن
چەرمووکردن٬ تێکوڵ لێکردنەوەی خەیارو پیواز و ﺌیتر.کەوڵکردن٬ گووروونی پێستی گیان لەبەران.سەروپێ خاوێنکردنەوە._ەوە: قاپ و مسی ژەنگاوی سپی کردنەوە بەقەڵایی.
سۆلاهەسپی(باک)
سەرسپی(ڕۆژ)
پۆپ چەرمە.پیر بۆژن وپیاو.ژنی بەرێزو ژیرو گەورەو بەمشوور ئافرەتان پرس ورای پێدەکەن(هەورا) بارگەچیێ ژنێکە بووکێ لەمالێ باوکییەوە لەگەڵ خۆی دەباتە ماڵی زاوای ولەوێ ڕاژە (خزمەت) ی دەکات
سەرچۆپی
سەرهەڵپەڕ٬ سەرپێشی داوەتێ٬ هەڵپەڕینێکە لەسەر پەڕی لای ڕاستی داوەتێوە ڕێزبگرێ. – کێش: ئەو کەسەیە ٬ کە لە لاپەڕی ڕاستی داوەت یا ڕەشبەڵەکێدا هەڵپەڕێ. –کێشان: لە لای ڕاستەوەی داوەت یا ڕەشبەڵەکێدا هەڵپەڕین
سەلپی(کە)
ئەودارهیە، کەقەیاخەوان بەدەستیەوە دەگرن،دارسەوڵە.
شاخسپی
جوورە ترێیەکی سپیە وە مام برایمەی دەچێ بەڵام ئەمە سەری گلووەکانی باریکە.
شین سپی
(هەر.) مەڕێکه سەر و گووێی شین و لەشی سپی بێ.