تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیشانگ
پێشاهەنگ، پێشڕەو، پێشەوا
پیشاو
چتێکە وەکوو کرتۆپە(پەتاتە) کە بە هەڵمی خۆی پیشێنرابێ یا لەژێر ئاوریدا
پیشاوی
پیشێنراوی
پیشخوواردنەوە
بە دەست چتێکەوە دەستەڵات نەبوون بۆ دەربڕینی. خەمخوواردن، ڕق و قین قووتدانەوە، ئارامگرتن، ددان بە جەرگی خۆ داگرتن، خەفەت پەچنینەوە دڵ
پیشلەک(باک)
باڵندەیێکە
پیشن(ئەردە)
کەسێکە هەمیشە پیشبخوواتەوە، رک ئەستوور
پیشوو(زێ)
مێشوولە، پووشووە. پیفۆ، پیفگ
پیشک
ئامرازێکە کەنگرو چتی پێ هەڵدەقەنن، (بارباد) ئاوێتە، (خۆهەو) پیشەقان، (دەر) بێڵەکان، (کە) بێڵەقان. مەساسە. (هەو) مرازێکی تەونییە. (باک) داوێن
پیشکپیشکانێ(هەو)
جوورە گەمەیێکە
پیشۆ
چتێکە وەکوو لفکە تەختەکانی کەشتی پێ قایم دەکرێت
پیشیان
پیشیاگ(ئەردە)
پیشاو، برژاو لەژێر زیلەمۆیدا
پیشەخۆرە
پیرۆزە. باڵندەیێکی ئێسکخۆرە
پیشەساز
پیشەگەر، پیشەوەر._ی: پیشەگەری، پیشەوەری
پیشەقان(هەو.، خۆ)