تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیرەژن
پیرێژن، (هەورا) پیرەژەنی
پیرەک(باک.، بۆتا)
پیرەڵۆک
داری پیری گەندەڵ. ئەندامێکە لەبەر زۆر مانەوەی لەناو ئاودا سپی پات و چرچ و هەڵپزاوبێ
پیز(کف)
لوولاک، پووز، بەلەک، نەرمەی لوولاکی پێیە. (باد) کووزەلە (جوورە گیایەکە)
پیزپیزاک(باد)
جوورە چۆلەکەیێکی کڵاو درێژە
پیزپیزۆک(باد)
گیایەکە نێرتکی هەیە، کە پاککرێ ناوکەکەی وەکوو لۆکە وایە
پیزڵ
گیایەکی ئاوی هەمیشەیی گەڵای وەک کەوەر وایە، ڕەگ و ڕیشەکەی دەکوترێ و گەرم دەکرێ لەبەر مووسڵدان دادەنرێ بۆ میز گیرانێ زۆر باشە
پیزۆک(ڕۆژ)
پیزۆکە
زیپکەیێکی گچکەیە لە لەش دەردێ
پیزی(ئەردە)
پیس
ناپاک، چەپەڵ، ئاشوو، چڵکن. چەلەم، لیتۆکە، گڵاو، ئاوەگڵ. گول، دووزام._بوون: هەڕمین، لەوتین._کردن: لەوتاندن، لەناو برنی پاکی چتێک. هەڵنەهێنانی هێلکەو بۆگەنکردنی. بەد، گەند، خراو، خراپ، شێت، غەزناگ
پیس و پۆخڵ
پیسکێر، پیس و پەڵۆس، ئاشوو
پیس و پەڵۆس
پیسار
خووێن تێکەوتنی ژنان، بێ نووێژی، تێکەوتن
پیسایی
پیسی، چەپەڵی، گەندی._ی گیانلەبەران، گوو
پیسبوون
چەپەڵبوون._ هێلکە: تێکچوونی هێلکە
پیست(باک)
توێژی سەر برینانە
پیستر
چەپەڵتر
پیسترین
چەپەڵترین
پیستێکلی(باک)