تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیش(زەن.، لو)
بۆر (.) . گرفتاری. (موک) ڕق، قین، کین، پشم، دڵتەنگی._خوواردنەوە: ڕق خوواردنەوە. (باک) کردەوەی زیاندەر
بێ پیشە(باد)
پەڵپێنە(گیایەکە)
هەڤ پیشە(باک.)
هاوکار٬ هاوپیشە.
پیشان
چتێک زۆر بکوڵێنری و بەهەڵمی خۆی بپیشێنرێ یا لەژێر ئاووریدا. پشوو سوواربوون
پیشاندن
چتێک لەژێر ئاووری یا لەناو هەڵمی خۆیدا پیشاندن و پوختەکردن
پیشانن
پیشاندن. (ئەردە) پڕماندنی ووڵاخ
پیشانگ
پێشاهەنگ، پێشڕەو، پێشەوا
پیشاو
چتێکە وەکوو کرتۆپە(پەتاتە) کە بە هەڵمی خۆی پیشێنرابێ یا لەژێر ئاوریدا
پیشاوی
پیشێنراوی
پیشخوواردنەوە
بە دەست چتێکەوە دەستەڵات نەبوون بۆ دەربڕینی. خەمخوواردن، ڕق و قین قووتدانەوە، ئارامگرتن، ددان بە جەرگی خۆ داگرتن، خەفەت پەچنینەوە دڵ
پیشلەک(باک)
باڵندەیێکە
پیشن(ئەردە)
کەسێکە هەمیشە پیشبخوواتەوە، رک ئەستوور
پیشوو(زێ)
مێشوولە، پووشووە. پیفۆ، پیفگ
پیشک
ئامرازێکە کەنگرو چتی پێ هەڵدەقەنن، (بارباد) ئاوێتە، (خۆهەو) پیشەقان، (دەر) بێڵەکان، (کە) بێڵەقان. مەساسە. (هەو) مرازێکی تەونییە. (باک) داوێن
پیشکپیشکانێ(هەو)
جوورە گەمەیێکە
پیشۆ
چتێکە وەکوو لفکە تەختەکانی کەشتی پێ قایم دەکرێت
پیشیان
پیشیاگ(ئەردە)
پیشاو، برژاو لەژێر زیلەمۆیدا