تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیرۆزکاری
پیرۆزکردن، پیرۆزباییکردن
پیرۆزی
کوتنی (پیرۆزت بێ)یە بە یەکێک
پیرۆزی پاشین
سەرکەوتنی دووایی
پیرۆزە
بەردێکی شینی نرخدارە بۆ نقیم و قاش و چتی تر بەکار دەبرێ. (موک) باڵندەیێکیشە
پیرۆژە
بڕوانە: پیرۆزە
پیرێژنۆکە(کۆ)
پیرێژنە سەرئاسنینە
دەعبایەکە لە گچکەییدا بەقەد زچێک دەبێ و هێلانەی لەناو خۆڵێدا دروستدەکات
پیرە
بۆ ئافەرین لێکردن بەکار دێت؛ پیرە. هەڵوێستێکی دیارت هەبوو
پیرە
لەڕووی واق ووڕمانەوە بۆ چتی کۆن و پیر بەکار دەبرێ، پیرە چەقۆ، پیرەدار، پیرەئەسپ، پیرەئاو بە تەووژمە
پیرە(جز)
پیرەباب
باپیر. پیرپنتک. ناوی دێیەکییە لە ناوچەی شارباژێڕی
پیرەباوە
گیایەکە وەکوو گووێز بەلەیە بەڵان بنەکەی لەوی خڕترە، پەلکەکانی کوڵکن و تۆزاوییە بەکاڵی دەخورێ
پیرەبووک(باک)
پیرەدا(باک)
پیرەزا
منداڵێکە لەکاتی پیری باوکی یا دایکیدا لە دایکبووبێ